بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 2 ی ئەیلولی 2025، لە دادگای سلێمانی دوای دوو جار لە دواخستنی، سێهەم دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەی دادگای سلێمانیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەر سکاڵای شادی نەوزاد پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ بە 5 مانگ زیندانیکردن سزا درا.

ئەندامانی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە هەر دوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوە و بڕیارەکەیان بە سیاسی ناو برد و ڕایانگەیاند کە لە زیندان بێت یان دەرەوە، پشتیوانی شاسوار عەبدولواحید دەکەن./.