بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلبرۆس کتراشۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا لە گەڵ محەممەد حوسێن بەحرئەلعلوم جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕووسیا لە مانگی تشرینی ئەمساڵ، وتووێژ کرا.
سەردانەکەی سودانی بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ڕووسیا دەبێت./.