بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایا دەزانیت خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش ژەمەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەرسکردنی چەوری و بەرەنگاربوونەوەی قەبزی؟ خواردنەوەی پەرداخێک ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان زۆر سوودبەخشە بۆ تەندرووستی. بەڵام نابێت پێش خواردن ئاوی زۆر بخۆیتەوە، بۆ نموونە خواردنەوەی 2-3 پەرداخ ئاو پێش ژەمخواردن هەرسکردن زەحمەت دەکات.

خواردنەوەی ئاوی زۆر لە کاتی خواردندا کاریگەری لەسەر ترشی گەدە هەیە و کاریگەری کەمتر دەکات لە تێکشکاندنی خۆراک و لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان. بەڵام بۆ هەرسکردنی باشتر و پاراستنی تەندرووستی، پێشنیار دەکرێت 30 خولەک پێش ژەمەکان پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە.

سوودەکانی خواردنەوەی ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان:

1- وزەی زیاترت دەبێت

2- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

3- جەستە شێی پێویست وەردەگرێت

4- هەرسکردنی باشتر و تێکشکاندنی چەوری

5- جەستەت بە توندی لە ژەهر پاک دەکرێتەوە./.