بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین، وتی: ئەمریکا لە پێناو بەردەوامی پەرەپێدانی سیاسەتی تاکجەمسەری، موڵەتی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بە خۆی دەدات و لە ئێستادا هیچ سنورێک لەم بوارەدا ناناسێت.
پزیشکیان وتی: چین دەتوانێت متمانەی بە ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و هاوپەیمان هەبێت و سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەقامگیری و پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیە و دەبێت ڕێگری لە زوڵم و دەستدرێژی بکەین.
ناوبراو وتی: ئێران جیهانێکی دەوێت کە تێیدا یاسا و پەیوەندی نێوان وڵاتان لە ڕوانگەی هەڵوێستی یەکسانەوە حوکم بکات، نەک زۆر و سەپاندن و دەستدرێژی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئامادەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی گشتگیری 25 ساڵەین لە گەڵ چین و دەتوانین بە میکانیزمی پێویست، بە کردەوە جوڵەی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بدەین./.