بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مائۆ نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی نێوان شی جینپینگ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە " پەیوەندییەکانی چین و ئێران لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی جیهان خۆڕاگریی کردووە و بەردەوام گەشەیەکی تەندرووستی هەبووە. چین بەردەوام پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران وەک یەکەمایەتییەکی دیپلۆماتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داناوە و ئامادەیە بۆ بەرەوپێشچوونی دۆستایەتی، پتەوکردنی متمانەی بەرامبەر و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان هاوکاری بکات "./.