بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەیلەمی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یەمەن و ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش تیرۆری ئەحمەد غالب ڕەهوی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەی حکومەتی سەنعا، ڕایگەیاند کە یەمەن پابەندی بنەماکانی خۆیە بۆ بەرگری لە گەلی فەڵەستین.

ناوبراو وتی: ئەم تاوانە جارێکی دیکە ئەوەی پیشاندا کە ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریزمی ڕاستەقینە و سەرەکییە لە ناوچەکە و هیچ ڕێزێک لە یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و بە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژە بە دەستدرێژییەکانی دەدات.

دەیلەمی وتی: ئەو کردەوە تیرۆریستییە لە دژی یەمەن بە هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی و بەشداری دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و چەند وڵاتێکی عەرەبی کرا و سەرەڕای ئەم پیلانگێڕییەش، یەمەنییەکان بە یەکڕیزی خۆیان شکست بە دوژمنان دێنن.

ڕاشیگەیاند کە داگیرکارانی زایۆنیست تووشی شۆک دەکەین و سەرجەم بژاردەکانیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕژێمە لە سەر مێزن و پەیامەکەش ڕوونە: نە سازشت، نە پاشەکشە، بەڵکوو بەردەوامی شەڕ تا سەرکەوتن./.