بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خورما یەکێکە لە گرنگترین میوەکانی سەر زەوی. ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە کانزای گرنگی وەک پۆتاسیۆم، کالسیۆم، ئاسن، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر، هەروەها ڤیتامینە گرنگەکانی وەک تیامین، نیاسین و ریبۆفلاڤین.

خورما بەهۆی ڕێژەی شەکری سروشتی زۆر، لەوانە گلوکۆز، فرکتۆز و ساکرۆز بە سەرچاوەیەکی زۆر باشەی وزە دادەنرێت. خاڵێکی دیکەی شایانی باسە ئەوەیە کە خورما پڕە لە ڕیشاڵ، کە یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات و هەروەها دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە هەوکردن کەم دەکاتەوە.

دابینکردنی وزەی جەستە:

خورما سەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەندە بۆ شەکری سروشتی وەک گلوکۆز و فرکتۆز و ساکرۆز. جەستەمان پێویستی بە وزە هەیە بۆ هەموو چالاکییەک، هەر لە بیرکردنەوە تا ڕۆیشتن. ئەم شەکرانە بەخێرایی لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێن و وزەی پێویست بۆ خانەکان دابین دەکەن.

دابینکردنی خۆراکی گرنگی پێویست:

خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزای سەرەکی کە بۆ پاراستنی کارکردنی گونجاوی جەستە پێویستن. ئەم میوەیە پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن، کالسیۆم و فۆسفۆری تێدایە. ئەم کانزایانە ڕۆڵیان هەیە لە پرۆسە گرنگەکانی جەستە وەک ڕێکخستنی پەستانی خوێن، کاری ماسولکەکان و کۆئەندامی دەمار و هەروەها پێکهێنانی ئێسک.

ڕیشاڵ و تەندرووستی هەرس:

خورما پڕە لە ڕیشاڵ. ڕیشاڵ یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هەستێکی تێری هەمیشەیی و یارمەتی کارکردنی گونجاوی کۆئەندامی هەرس دەدات. ئەمە ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان لە جەستە./.