بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چەند ناوچەیەک لە تەلئەبیب بە مووشەکی زولفەقار و فەڵەستین – 2 کراونەتە ئامانج.

ناوبراو ڕایگەیاند کە مووشەکەکان بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە و بوونەتە هۆی هەڵهاتنی ملیۆنان کەس لە زایۆنیستەکان بەرەو پەناگەکان و ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پشتیوانی لە گەلی یەمەن و وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بووە./.