بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەبولغەیس ڕایگەیاند کە لە ڕاستیدا گرنگترین ئامانج بۆ قۆناغی داهاتوو، پاراستنی پرۆژەی وڵاتی فەڵەستینە، پرۆژەیەک کە داگیرکاران هەوڵ دەدەن بە کۆچی زۆرەملێی گەلی فەڵەستین و داگیرکردنی خاکەکەیان، ئەوان لەناوببات و هەر بۆیە ئەرکی مێژوویی ئێمەیە کە دامەزراوەکانی فەڵەستین بە زیندوویی بهێڵینەوە و ئەوان بەهێز بکەین تا لەم هەڕەشانەی دژ بە ئامانجی فەڵەستین، درێژە بە ڕۆڵی نیشتمانیی خۆیان بدەن.
ناوبراو وتی: خەڵکی غەززە ڕوبەڕوی دڕندەییەکی بێ وێنە بوونەتەوە و لە برسێتی و قاتوقوڕی وەژ چەکێک لە بەرامبەر چاوی خەڵکی جیهانەوە کەڵک وەردەگرن، جیهانێک کە هێزەکەی بەردەوام لە ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بەم دڕندەییە لاواز بووە.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتی: توانا ئابورییەکانی گەلی ئێمە کەم نییە و لێرەوە داوا دەکەم لەم هێزە بۆ پاراستنی پرۆژەی پێکهێنانی وڵاتی فەڵەستین، پتەوکردنی دامەزراوەکان و پشتیوانی لە بەردەوامبوونی دانیشتووانی غەززە و کەرتی خۆرئاوا کەڵک وەربگرین./.