بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم بزوتنەوەیە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان لە فەڵەستینی داگیرکراو بە مووشەکی بالستی لە جۆری زولفەقار کردووەتە ئامانج.

ناوبراو هێرشەکەی بە سەرکەوتووانە ناو برد و ڕایگەیاند کە مووشەکەکە ئامانجی خۆیی پێکا و سیستەمەکانی بەرگریی ئەمریکی و زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەیەدا شکستیان هێنا.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە و هەڵهاتنی ملیۆنان زایۆنیست بەرەو پەناگەکان./.