بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی هیلال ناوی شێشکۆی خستە لیستی کڕینەکانیەوە دوای ئەوەی لە هەوڵەکانی
بۆ ڕاکێشانی ڤیکتۆر ئۆسیمهن بێهیوا بوو. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەم هێرشبەرە تەمەن
22 ساڵە ئامادەیە بگوازرێتەوە بۆ خولی پیشەگەرانی سعودیە، لەگەڵ ئەوەشدا یانەی هیلال
توانای دارایی هەیە بتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە لایپزیگ داوای کردووە و مووچەیەکی
زۆر پێشکەش بەو یاریزانە بکات.
دەوترێت
ئارسناڵ لە ئێستادا ڕکابەریەکی بەهێز دەکات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە کە
نرخەکەی نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕوون
نییە. شێشکۆ لە یەکەم وەرزی یاریکردنیدا لەگەڵ یانەی لایپزیگ 18 گۆڵی تۆمارکرد و لەم
وەرزەدا 21 گۆڵی دیکەی تۆمارکردووە./.