بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوناروما، گؤڵپارێزی ئیتاڵیا کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر
سیتی کردووە ڕایگەیاند: بەم دواییە بووم بە باوک، وێنەی منداڵانی غەززە ئازارم دەدات،
هیوادارم جەنگ بوەستێت.
ئەم گؤڵپارێزە
سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە سیتی گوتی: کاتێک یانەیەکی بەم قەبارەیە داوای گرێبەستکردن
لەگەڵت دەکات، ئەوە مانای وایە کارێکی باش دەکەیت، هەروەها پەیوەندیکردنت بە یەکێک
لە گەورەترین ڕاهێنەرەکانی جیهان کە گواردیۆلایە هەستێکی ناوازەیە.
وتیشی: پێموایە
وەرزی ڕابردوو باشترین وەرزی ژیانی پیشەگەریم بوو، زۆر سەرکەوتنمان هەبوو و هەروەها
چوار وەرزی نایابم بە نائومێدی و سەرکەوتنەوە هەبوو، بەڵام وەرزی ڕابردوو زۆر باش
بوو، هیوادارم نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم./.