بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان یانەی هیلالی سعوودیە وەرزی پێشوو گرێبەستێکی
100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە لیڤاندۆڤسکی کردووە بەڵام ئەو یاریزانە لە پێناو
بەرشەلۆنە رەتیکردووەتەوە.
ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یانەی
سعودیە کردووە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە و هیوادارە بۆ ساڵێکی دیکە
لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت. لیڤاندۆڤسکی
ساڵی 2022 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد و
لە 149 یاریدا 101 گۆڵ و 20 ئەسیستی گۆڵی
تۆمارکردووە./.