بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە عێراق لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا لە نێو وڵاتانی هاوردەکاری کاڵا لەو وڵاتە، پلەی یەکەمی هەبووە.

دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوو بە بڕی 6 ملیار و 601 ملیۆن و 858 هەزار دۆلار کاڵای لەو وڵاتە هاوردە کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە بڕەکەی 7 ملیار و 239 ملیۆن و 468 هەزار دۆلار بووە، دابەزیوە.

دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە پاش عێراق، ئیمارات بە بڕی 5 ملیار و 858 ملیۆن و 987 هەزار دۆلار، مەراکیش بە 2 ملیار و 396 ملیۆن دۆلار، سعوودیە بە 2 ملیار و 138 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دووەم تا چوارەمی هاوردە لە تورکیادا بوون./.