بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد ئیزەدی لە چاوپێکەوتنێکدا بە جەختکردنەوە لە سەر هەلومەرجی تایبەتی کۆمەڵگا و پرسیاری ڕای گشتی سەبارەت بەوەی ئایا شەڕ دەستپێدەکاتەوە یان نا، وتی: بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت گرنگی بەو شتە بدەین کە هۆکاری دەستپێکردنی شەڕی دژی ئێران چی بووە، لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا پێویستە ئەوە بوترێ کە دوو هۆکار هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، یەکێکیان هەڵبژاردنی ئیدارەی ترەمپە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا. دەوترێت لە سەردەمی بایدن، هێرشکردنە سەر ئێرانیش وتووێژی لە سەر کراوە و سەرۆکی ئەوکاتەش لە گەڵیدا نەبووە و باوەڕی بە دانوستان لە گەڵ ئێران هەبووە، ئەو دانوستانی بە تەندرووستترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران دەزانی.
ناوبراو وتی: کە واتە بەگریمانەیەک کە ناتوانرێت زانیاری ئەتۆمی بۆردومان بکرێت، هەوڵیاندا کە بیرکردنەوەکانیان ئارام بکەنەوە سەبارەت بەوەی کە ئێران بە پێی ڕێکەوتنێک دەچێتە ناو جەرگەی وڵاتانی ئەتۆمی، وەک خۆیان دەڵێن. کەواتە لە ڕوانگەی ئەوانەوە، ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ڕێکەوتنێکی باش بوو لەوەی کە لە چوارچێوەی ئەودا ئێران نەیتوانی بۆمبێک بەو ئاستە لە پیتاندن بەرهەم بهێنێت.
ئیزەدی وتی: خاڵی دووەم ئەوەیە کە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا لە سەر کاولکاری و تیرۆر لە گەڵ ئیسرائیل بوون بەڵام پشتیوانی شەڕیان نەکرد. ترەمپ خۆی لە خولی یەکەمدا هەمان سیاسەتی هەبوو. بەڵام لەم ماوەیەدا هەستی تیمەکەی ترەمپ ئەوە بوو کە تێچووی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرگەی دەگرێت. نتانیاهۆ تێچووی ئیسرائیلی قبوڵ کردبوو، ئەمریکاش هەمان تێڕوانینی هەبوو. لە کاتێکدا ترەمپ لە خولی یەکەمیدا بە هۆی بارودۆخی بەرەی خۆڕاگری تێچووەکەی بە زۆر زانی.
ئەو شرۆڤەکارە نێودەوڵەتییە وتی: قسەکانی نتانیاهۆ لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکاش ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە. لە دوایین سەردانی نتانیاهۆ بۆ واشنتن باسی لەوە کرد کە هەندێک پێیانوابوو ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەزاران کەس دەکوژێت، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا!
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە لایەکی دیکەوە لە ئێران، پێش شەڕ سێ شیکاری هەڵەمان هەبوو، شیکاری یەکەم ئەوە بوو کە پێیان وابوو کە کەیسی دانوستان و هێرشکردنە سەر ئێران یەک حاڵەتە. پێش شەڕ ترەمپ دەیوت دانوستان یان هێرش دەکەم، ئەمەش ئۆپەراسیۆنێکی فریودان بوو. بەڵام ئێمە وتمان پێوەر بۆ هێرشکردن دانوستان نییە یان نا، بەڵکوو تێچووی هێرشەکە کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت، کە دەرچووە بەداخەوە هێشتا جیابوونەوە لە نێوان ئەم دوو حاڵەتەدا لە نێوان دەوڵەتمەدارەکاندا نەبووە.
ئیزەدی وتی: شیکاری هەڵەی دووەم سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ترەمپ و نتانیاهۆ بوو، زۆر کەس لە قووڵایی ئەم پەیوەندییە تێنەگەیشتن، بێگومان تێگەیشتن لەم بابەتە زۆر ئاڵۆز نەبوو و جێگای سەرنجە کە هەندێک هێشتا شکست دەهێنن لەم هەڵەیە تێبگەن.
ناوبراو وتی: سێهەم شیکاری هەڵە ئەوە بوو کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئێران نابێت وەڵامی قورسی بداتەوە چونکە دەبێتە بیانوویەک بۆ وەڵامدانەوەی دووەم و بەهێزتریان. بێگومان ئەم شیکردنەوەیە لە خۆیدا هەڵە نییە، بەڵام کێشەی ئەم شیکردنەوەیە ئەوەیە کە لایەنی بەرامبەر لەم شتە تێگەیشت و گەیشتە ئەنجامی هێرشکردنە سەر ئێران تێچووەکەی بۆیان زۆر نابێت.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ زیادی کرد: وەڵامی ئەوەی کە ئایا جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ئێران بەڵێیە، چونکە تیمی ترەمپ سێ ساڵ و نیوێکی ترە لە کۆشکی سپی و لە شەڕی ئەم دواییەدا ئامانجەکانیان نەگەیشتوون. هەروەها هیچ سنوردارکردنێکی ئەخلاقی و سەربازی و تەکنیکییان نییە. ئەگەر ئەو خەمڵاندنەی پێشتر باسمان کرد پێداچوونەوەی بۆ نەکرێت و دیسانەوە بگەنە ئەو ئەنجامەی کە هێرشەکە تێچووی زۆری نییە و هەندێک دەستکەوت بەدەست دەهێنن، ئەوا جارێکی دیکە هێرش دەکەنەوە.
فۆئاد ئیزەدی وتی: ئێستا چی بکرێت؟ لە هەنگاوی یەکەمدا، بە پێی فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پاراستنی یەکگرتوویی باشە، کە دەبێت بپارێزرێت. ئێستا 22 مانگە بە بەردەوامی بۆردومانی غەززە دەکرێت، بەڵام هێرش بۆ سەر ئێران 12 ڕۆژی خایاند. ئەم جیاوازییە توندە لەبەر ئەوەیە کە ئێران توانای مووشەکی بەرزی هەبووە. ئەگەر خەڵکی غەززەش مووشەکیان هەبوایە، دۆخی ئەوان بەم شێوەیە نەدەبوو. بۆیە پێویستە یەکگرتوویی نیشتمانی بۆ پشتیوانی لە سیاسەتە درووستەکانی ئێران پێکبێت./.