بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە وتاری کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پارکی ئۆندرێ سیتروێنی پاریس، وتی: کوردستان هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانە و پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادییە.

ناوبراو وتی: پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی کوردستان و عێراق و بەشێکی فەرمییە لە دامەزراوەی ئەم وڵاتە.

بارزانی ڕایگەیاند کە پێشمەرگە بە تەنیایی لە شەڕی داعشدا 12 هەزار شەهید و برینداری هەبووە./.