بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نونو مێندێز بەرگریکاری چەپی پاریس سانجێرمان، ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی پورتوگال بە ئاستێکی نایاب لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیسپانیا. ئەو کە لە ساڵی 2021 لە سپۆرتینگ پورتوگالەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، ئەو کاتە ناوێکی نەناسراو بوو لە تۆپی پێی ئەوروپادا، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا بووە باشترین بەرگریکاری چەپ لە جیهاندا.

مێندێز لەم وەرزەدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و هەروەها لەگەڵ پورتوگال نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بردەوە. پاریس سانجێرمان بە وریاییەوە گرێبەستی مێندێزی تا ساڵی 2030 نوێکردەوە و ڕێگری کرد لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی بەریتانیا.

مێندێز کە لەم وەرزەدا هەموو نازناوەکانی بەدەستهێناوە، ئێستا لەسەر لێواری جامی جیهانی یانەکانە و دەتوانێت بە بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە ساڵێکی مێژوویی بۆ خۆی و پاریس سانجێرمان دروست بکات./.