بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەمار وتی: چەکی خۆڕاگری، چەکێکی یاسایی لە ڕوانگەی دەستوور و یاساکانی دیکەیە، بە تایبەت ئەوەی کە داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو کەسەی بیەوێت شەرعییەتی چەکی خۆڕاگری لەناوببات، خۆی بە پێی دەستووری لوبنان شەرعییەتی نامێنێت.
نوێنەرەکەی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتی: شەڕی نێوان سوپای لوبنان و خۆڕاگری ڕوو نادات و ئێمە ئامادەین سەبارەت بە ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی وتووێژ بکەین./.