بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە شاری ئیسلام ئاباد پێشوازی لە مەحمود هەباش ڕاوێژکاری کاروباری ئایینی سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کرد.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی درێژە بە بەرگری لە گەلی فەڵەستین لە سەرجەم ناوەندە دیپلۆماسییەکاندا دەدات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پاکستان بەردەوام لە گەڵ فەڵەستینییەکان دەمێنێتەوە./.