بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دجێد سپێنس بەرگریکاری یانەی تۆتنهام بووە یەکەم یاریزانی موسڵمان کە
نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەریتانیا بکات، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار بانگهێشتی پێکهاتەی
بەریتانیا کرا بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئەندۆرا و سربیا.
سپێنسی تەمەن 25 ساڵ لە کاتی ڕاهێنانی کەمپی هەڵبژاردەی بەریتانیا ڕایگەیاند: موسوڵمانبوونم نیعمەتێکی گەورەیە، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە، من وشەم نییە بۆ دەربڕینی هەستەکانم، زۆر لە خودا دەپاڕێمەوە و سوپاسی دەکەم، لە سەختترین ساتەکانی ژیانمدا هەمیشە باوەڕم وابوو کە خودا لە تەنیشتمدایە، ئیمان زۆر بەنرخە بۆ من./.