بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسا پێش یاری بەرامبەر ئۆکرانیا ڕایگەیاد: یارییەکی گرنگمان لە پێشە، ئۆکرانیا تیپێکی بەهێزە و بە باشی یاری دەکات.

وتیشی: هەستێکی زۆر باش لە ناو تیپەکەدا هەیە،هەمووان ئامادەن و حەزیان بە بردنەوەیە، دڵنیام هەموو یاریزانێک باشترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات، خۆم هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم و هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین بم بۆ تیپەکەم.

ئێمباپێ لە درێژەدا هوتی: بە هاندانێکی زۆرەوە هاتمە ناو ئەم وەرزە، سەرەتایەکی باشم هەبوو، بەڵام بە هەوڵدان و کارکردنی زیاتر باشتر دەبێت، ئەمساڵ گرنگە بۆ ڕیال و هەڵبژاردەی نیشتمانی، بەڵام بیر لە کۆتایی وەرز ناکەمەوە./.