بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤەنزوێلا یاری کرد.

لە نیوەی یەکەم، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە هەبوو، توانیان لە خولەکی 39 لەرێگای لیۆنێل مێسییەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن. لە نیوەی دووەمدا دووبارە ئەرجەنتین توانی لە خولەکی 76 لەلایەن لاوتارۆ گۆڵی دووەم تۆمار بکات. هەروەها لە خولەکی 80 مێسی بۆ سێیەمجار گۆڵی تۆمار کرد و یارییەکە بە سێ گۆڵی بەهێز کۆتایی پێهات./.