بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، پاش بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی
چیلی ڕایگەیاند: ئێستا هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەم چونکە متمانەم بەوە هەیە تیپەکە
باشترین یاری ئەنجامدەدات. من دڵنیام کە ئەم هەڵبژاردەیە توانای ڕکابەری لەگەڵ هەموو
هەڵبژاردە ئاستبەرزەکان و بردنەوەی مۆندیالی هەیە.
وتیشی: ئێمە
لیستێکی یاریزانی زۆر باشیان هەیە کە گرەنتی بەشداریکردنیان لە مۆندیالی2026 پێدراوە،
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەکەین هەڵبژاردنی 25 یاریزان بۆ لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە
کارێکی زۆر سەخت دەبێت./.