بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەرجەکانی بنیامین نتانیاهۆ بۆ کۆتاییهاتنی شەڕی غەززە بریتین لە:

·      ئازادکردنی سەرجەم دیلە زیندوو و مردووەکان.

·      چەککردنی بزوتنەوەی حەماس.

·      داماڵینی سەربازیی کەرتی غەززە.

·      کۆنتڕۆڵی ئەمنیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

·      پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنیی بەدیل کە مەترسی لە سەر ئیسرائیل نەبێت.

ئەمە یەکەم جارە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی ناسەربازیکردنی کەرتی غەززە دەکات./.