بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە یەمەن بەردەوام وەک کێشەیەکی جیدی و گرنگ بۆ ئەو ڕژێمە ماوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە چاوەڕان دەکرا تیرۆری سەرۆک وەزیران و چەندین وەزیری کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتە ببێتە هۆی ڕاگرتنی هێرشە مووشەکییەکان، بەڵام ئەو هێرشانە نەک ڕانەگیراون، بەڵکوو ئاست و ڕێژەیان زیادیکردووە، بە شێوازێک کە هێرشە مووشەکییەکان لە چەند ڕۆژ جارێک بۆ چەند هێرش لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی سەنعا تێکدانی ژیانی ئاسایی زایۆنیستەکان و گەیاندنی زیانی ئابورییە بە حکومەتی تەلئەبیب.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی زایۆنیست، لاوازبوونی تەلئەبیب بۆ گەیشتن بە زانیاری هەستیاری یەمەن، بە تایبەت لە ڕووی توانای مووشەکییەوە، وایکردووە کە پەنا بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر یەمەن ببات./.