بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موئمنی ڕایگەیاند کە ئەردەن بە توندی دژایەتی پلانی دەرکردنی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مافی نێودەوڵەتی گواستنەوەی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی قەدەغە کردووە.
وتەبێژی حکومەتی ئەردەن ڕایگەیاند کە کۆچی زۆرەملێ تاوانێکی جەنگی و هەروەها تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. نەک تەنیا گەلی فەڵەستین، بەڵکوو هیچ وڵاتێک لە ناوچەکە ئەم پلانە قبووڵ ناکات.
موئمنی ڕایگەیاند کە مافی گەڕانەوە، مافێکی بنەڕەتی و جێگیر و لە ڕووی مرۆیی و یاساییەوە حاشاهەڵنەگرە و هەر هەوڵێک بۆ ڕیشەکێشکردنی فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان، دەستدرێژییە بۆ مافەکانی ئەوان و سەروەری وڵاتان و ڕاگەیاندنی شەڕە./.
ئەردەن هێڵی سووری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند
جام کوردی – وتەبێژی حکومەتی ئەردەن کۆچی زۆرەملێی فەڵەستینییەکانی لە کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وەک هێڵی سووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

September 06, 2025