بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر فەرمانی عەبدول عەزیز فەیسەل سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپی سعوودیە، پاش کۆتاییهاتنی پێشبڕکێکانی جامی سوپەر و دەرئەنجامەکانی بڕیارەکانی لیژنە دادوەرییەکان لە وەڵامی ناڕەزایەتیەکانی یانەی قادسیە، زنجیرەیەک بڕیاری دەرکرد.

گرنگترین ئەم بڕیارانە بەم شێوەیەیە: لابردنی ئیبراهیم قاسم ئەمینداری گشتیی فیدراسیۆن لە پۆستەکەی. دەستنیشانکردنی سەمیر مەحمادی وەک ئەمینداری گشتی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه.

دوای ئەم پێشهاتانە شازادە عەبدول عەزیز فەیسەل فەرمانی پێکهێنانی دۆسیەیەکی دا بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە سەرجەم ڕووداوەکانی پەیوەست بە جامی سوپەر و بەزووترین کات بڕیاری پێویست دەربکات./.