بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئەهلی گرێبەستی ڕاهێنەری ئەڵمانی درێژکردەوە و رێگەی پێدەدات تا ساڵی 2027 لە سەرکردایەتی ستافی تەکنیکی بمێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم گرێبەستەش بژاردەی درێژکردنەوەی هەیە بۆ وەرزی سێیەم و تاوەکو 2028.

میدیاکانی سعوودیە بڵاویان کردەوە کە مووچەی ماتیاس دوای ئەم درێژکردنەوەیە بە رێژەی لە سەدا 40ی بەرزبووەتەوە. لەدوو وەرزی ڕابردوودا ساڵانە 9.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرت و ئێستا بەم بەرزبوونەوەیە مووچەکەی گەیشتووەتە 13.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک./.