بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەبووە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو فەرمانگەیەدا هاتووە کە تێکڕای نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە 9 وڵات لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، ڕۆژانە 5 ملیۆن و 859 هەزار بەرمیل بووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا، تێکڕای ڕۆژانە 303 هەزار بەرمیل بووە. پێشتر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا تێکڕای ڕۆژانە 137 هەزار بەرمیل بوو.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە هەفتەی ڕابردوودا کەنەدا بە 3 ملیۆن و 836 هەزار بەرمیل، مەکزیک 407 هەزار بەرمیل، سعوودیە بە 325 هەزار بەرمیل و کۆڵۆمبیا بە 321 هەزار بەرمیل لە پلەکانی یەکەم تا چوارەم گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەو وڵاتە بوون.
عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بووە./.