بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی یۆنگ کامپی هەڵبژاردەی هۆڵەندای جێهێشت و گەڕایەوە بەرشەلۆنە. ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەراستی بەرشەلۆنه له یاری پاڵاوتنی مۆندیال بەرامبەر پۆڵەندا تووشی پێکان بوو.

یانەی بەرشەلۆنه له ئێستادا چاودێری دۆخی ئەو یاریزانه دەکات. هەرچەندە ئەم پێکانەش لە ئێستادا لەلایەن ستافی پزیشکی هۆڵەندا بە سووک وەسف دەکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە بەرامبەر لیتوانیا دوورخرایەوە./.