بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی ڕامون لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە.

ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا ڕوونکردنەوەی نەداوە کە چۆن درۆنەکەی یەمەن ئەو فڕۆکەخانەی کردووەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پاش شەڕی 12 ڕۆژەی دژ بە ئێران، لاوازبوونی سیستەمی بەرگری بەرچاو بووە.

جروزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە تەلئەبیب دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت یەمەنییەکان ڕەنگە پلانی هێرشی گەورەتریان بە پێی تواناکانیان هەبێت./.