بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەو ماددانەی وەک شێدارکەری سروشتی بەکاردەهێنرێن وەک ناویان
دەردەکەوێت پاک و سروشتین بۆیە بۆ زۆرێک لە خەڵک بە هەڵبژاردنێکی باشتر دادەنرێن.
شێدارکەورە
سروشتییەکان بۆ هەموو جۆرەکانی پێست:
1- پێستی
وشک و هەستیار: ڕۆنی ئەرگان
ڕۆنی ئەرگان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و
ترشە چەورییە گرنگەکان کە یارمەتی چاککردنەوە و شێدارکردنی پێست دەدەن. ئەم ڕۆنە
بە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی زۆر گونجاوە بۆ پێستی وشک و هەستیار.
2- پێستی
چەور: جێڵی ئالۆڤێرا
جێڵی ئالوڤێرا
کە پێکهاتەیەکی سووک و تایبەتمەندی شێدارکردنی هەیە، بژاردەیەکی زۆر گونجاوە بۆ پێستی
چەور. ئەم جێڵە شێی پێویست بۆ پێست دابین دەکات بەبێ ئەوەی چەوری زیاد درووست بکات
و یارمەتی ڕێکخستنی دەردانی چەوری دەدات.
3- پێستی
ئاسایی: ڕۆنی جۆجۆبا
ڕۆنی جۆجۆبا
پێکهاتەیەکی هاوشێوەی چەوری سروشتی پێست هەیە و یارمەتی هاوسەنگی شێی پێست دەدات.
ئەم ڕۆنە سووکە بۆ پێستی ئاسایی گونجاوە.
4- پێستی
تێکەڵ: ڕۆنی بادەمی شیرین
بەگوێرەی قسەی پسپۆڕانی پێست و قژ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە
پێستی تێکەڵ چییە دەبێت بڵێین پێستێکی تەواو ئاساییە لەگەڵ جیاوازی ئەوەی کە ئەم پێستە
لە هەندێک شوێن چەور و لە هەندێک شوێن وشکە.
ڕۆنی بادەمی شیرین، بە تایبەتمەندی شێدار و
بەهێزکردن، بۆ پێستی تێکەڵ گونجاوە. ئەم ڕۆنە یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی شێ لە
ناوچە وشکەکانی پێست و ڕێگری لە چەوری زیاد لە ناوچە چەورەکان دەکات./.