بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی قەتەر به فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کیمپێمبێ ڕاگەیاند. بەرگریکاری پێشووی پاریس سانجێرمان کە بیست ساڵە یاریزانی ئەم یانە فەرەنسیە بووە، ئێستا درێژە بە ژیانی تۆپی پێی خۆی دەدات لە خولی ئەستێرەکان.

کیمپێمبێ تەمەن 30 ساڵ لە ماوەی یاریکردنیدا لە پاریس سانجێرمان 241 یاری ئەنجامداوە، سێ گۆڵی تۆمارکردووە و 31 جار کاپتنی ئەم یانە بووە.

ناسر خەلیفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە پەیامی ماڵئاوایی خۆیدا بۆی ڕایگەیاند: کیمپێمبی لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لە یانەکەمان گەشەی کردووە، هەمیشە نموونەیەکی پیشەگەرانە و باڵیۆزێکی بێوێنە بووە بۆ پاریس سانجێرمان. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەزموونی نوێیدا لەگەڵ قەتەر./.