بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و میوانانی سی و نۆیەمین کۆنفرانسی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران، وتی: یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام تەنیا ئامانجێکی ئەرێنی یان کارێکی پێشنیارکراوی نییە، بەڵکوو ئەمڕۆ پێویستییەکی دیاریکراو و ئەرکێکی ئایینییە. هەلومەرجی ئێستای ئومەتی ئیسلامی وامان لێدەکات یەکگرتوویی و یەکڕیزی نەک تەنیا ئەرکێک بەڵکوو بە هەڵبژاردنێک لەبەرچاو بگرین.
ناوبراو وتی: بۆ یەکڕیزیی وڵاتانی ئیسلامی، کەڵک وەرگرتن لە دەرفەت و توانا گەورەکانی جیهانی ئیسلامی پێویستە. ئەگەر یەک ملیار و نیو کۆمەڵگەی موسڵمان یەکبگرن، دەتوانن توانا گەورەکان چالاک بکەن و بەشداری بکەن لە گەشەکردن و پێشکەوتنی جیهانی ئیسلامیدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: شوناس و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی زیاتر لە جاران دەکرێتە ئامانج و دەسەڵاتی موسڵمانان لە ژێر هێرشدایە؛ هەڕەشەیەک کە بە بڕوای من هەرگیز وەک ڕابردوو مەترسیدار نەبووە و بە شێوازی جۆراوجۆر لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەورووپی و ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت.
سەید عەباس عێراقچی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە کەڵک وەرگرتن لە برسێتی وەک چەک و چەوساندنەوەی خەڵکی بێ بەرگری و تەنانەت هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی کە هەوڵی دەستکەوتنی بڕێکی کەم لە خۆراک دەدەن. ئەم کردەوانە نموونەی ڕوونی تاوانەکانی جەنگن و لە دەرەوەی خەیاڵدان. هێڵی سوور بۆ ئەم دەسەڵاتە نەماوە و هەموو تاوانێکی ئەنجامداوە.
ناوبراو و تی: وڵاتانی ناوچەکە ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنی تەنیا لە خاڵێکدا سنووردار نییە، بەڵکوو هەموو ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی دەکاتە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ساڵانێکە هەوڵ دەدرا ئێران وەک هەڕەشەیەک وێنا بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ ڕاستییەکان ئاشکرا بوون و وڵاتانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە کە ئێران ڕاستی کردووە؛ دوژمنی سەرەکی زایۆنیزمە. ئێستا هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەشەکردن و باشتربووندایە و ئێران وەک دۆست و پشتیوانێکی ڕاستەقینەی موسڵمانان و گەلانی ناوچەکە دەناسرێتەوە.
عێراقچی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەڕەشەی سەرەکییە بۆ سەر ناوچەکە و قەبارەی ئەو تاوانانەی کە لە غەززە و لوبنان ئەنجامی داوە بۆ هەموو لایەک ڕوونە. هەروەها لە سوریاش ڕۆژانە شاهیدی هێرشی نوێ دەبین و لەم دواییانەدا بڕی ئەو زەوییانەی کە ئەم ڕژێمە داگیری کردوون تەنانەت ڕووبەری غەززەی تێپەڕاندووە./.