بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا بۆ بەشداری لە هەشتایەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (21 تا 25 ی ئەیلولی 2025) ڤێزەی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا داوە.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە لە نیۆیۆرک شەرع لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆببێتەوە.

هەروەها بڕیارە ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتاری هەبێت و بەمەش دەبێتە یەکەم وتاری سەرۆکی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی 60 ساڵی ڕابردوو.

شەرع لە 14 ی ئایاری ڕابردوو لە ڕیاز لە گەڵ ترەمپ کۆبووە و ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی سوریا و ئەمریکا لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوو بووە./.