بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەڵبژاردەکانی تورکیا و ئیسپانیا له یارییەکی گرنگدا له قۆناغی دووەمی
پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەرووی یەکتر بوونەوه که به بردنەوەی 6-0 بۆ ئیسپانیا
کۆتایی پێهات.
ئیسپانیا
بە نمایشێکی بێ بەزەییانە و بێ خەوش نەک تەنها توانای خۆی بۆ هەموو ئەوروپا و جیهان
نیشاندا بەڵکو دووەم قورسترین دۆڕانی لە مێژووی هەڵبژاردەی تورکیادا تۆمار کرد. ئەم دۆڕاندنە بە پێنجەمین قورسترین دۆڕاندن دادەنرێت لە
مێژووی ئەم وڵاتە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.
لە لووتکەی نمایشە نایابەکانی ئیسپانیا میکل
مێرینۆ بوو کە سێ گۆڵی تۆمارکرد. یاریزانی
دووەم پێدرۆ گۆنزالێس بوو کە توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و هەروەها فیران تۆرێسیش یەک گۆڵی تۆمارکرا./.