بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدرۆ گۆنزالێس، ئەستێرەی گەنجی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە کە لە بردنەوەی ئیسپانیا بەسەر تورکیادا دوو گۆڵی تۆمارکرد، دوای یارییەکە بە زەردەخەنەیەکی سەرنجڕاکێشەوە قسەی بۆ پەیامنێران کرد.
ئەو یاریزانه لە سەەرەتا ڕایگەیاند:
ئەمە یارییەکی تەواو و بێ خەوش بوو. هەر لە یەکەم ساتەوە بە هەموو توانامانەوە یاریمان
کرد. ئەم ئەنجامە نایابە بە هۆی تیپەکەیە. هەموو تیمەکە لە سەرەتاوە بە هەموو هێزەوە
هاتنە یاریگا.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەمانزانی یارییەکی قورسمان لەبەردەمدایە،
ئەوان دەیانویست گوشارمان بخەنە سەر و پێویست بوو هەر لە سەرەتاوە بەهێز ببین. ڕێک
ئەوە بوو کە ڕوویدا، ئێمە هەر لە سەرەتاوە دەستمان بەسەر یارییەکەدا گرت./.