بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دوای
شەش ساڵ لە پێداچوونەوە بە زیاتر لە 140 وتاری زانستی، ڕێگە بە بەرهەمهێنەران دەدات
دەستەواژەیەکی تایبەت لەسەر پاکەتی ماست بنووسن: خواردنی بەردەوامی ماست، بەلایەنی
کەمەوە هەفتەی دووجار مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 کەم دەکاتەوە.
ماست و جەستە؛
پەیوەندییەک لە سەرووی شیرەمەنییەکی سادە
توێژینەوەی
جۆراوجۆر لە ئەمریکا، ئیسپانیا و ئێران دەریخستووە خواردنی ماست مەترسی تووشبوون بە
شەکرەی جۆری 2 بە رێژەی 11 بۆ 40 لە سەدا کەم دەکاتەوە. هۆکارەکەش تێکەڵەیەکی بێهاوتای
ماددە گرنگەکانی ناو ماستە:
1- هەڵمژینی
خۆراکە گرنگەکان ئاسانتر دەکات و هەستیاری جەستە بەرامبەر ئەنسۆلین باشتر دەکات.
2- پرۆبیوتیک
کە بەکتریایەکی بەسوودە کە تەندرووستی ڕیخۆڵە بەهێز دەکات و هەوکردن کەم دەکاتەوە.
3- ڤیتامینەکان
و کانزاکان لەوانە کالسیۆم، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانی B کە
ڕۆڵیان هەیە لە ڕێکخستنی شەکری خوێن./.