بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕافایل گروسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ لە قاهیرە بە میوانداری بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی تەسنیم ی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەرچی هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەگەری ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانس لەئارادایە./.