بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای ڕۆیشتنی مۆرینیۆ لە فێنەرباخچە و وەرگرتنی 15 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی
شکستی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەنفیکا، بەرێوەبەرانی یانە تورکیەکە بەدوای جێگرەوەیەکی
گەورەدا دەگەڕان و تەنانەت دەنگۆی گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵ زەیدان بڵاوبووەوە.
ئێستا میدیا
وەرزشییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیدان نیازی نییە لە تورکیا بێت و پلانی سەرەکی
ئەوەیە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات دوای خانەنشین بوونی دیدیە دێشامپ لە
کۆتایی مۆندیالی 2026.
دەوترێت کە
لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا گەیشتووەتە ڕێکەوتنێکی زارەکی بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەری
هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوای دێشامپ. ئەم ڕێکەوتنە وادەی کۆتایی دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی
زیدان بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بمێنێتەوە./.