بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی هیلال به فەرمی گرێبەستی ماتیو، گۆڵپاریزی تەمەن 21 ساڵانی فەرەنسی
ڕاگەیاند. به پێی ئەو ڕێکەوتنەی که له نێوان یانەی هیلال و لیۆن کراوه، ماتیو له یانەی
لیۆنی فەرەنسی بۆ ماوەی دوو وەرز دەگوازرێتەوه بۆ یانەی هیلال سعوودی.
یانەی هیلال
لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەپێشینەی ئەو گۆڵچییە گەنجە کرد لەسەر ئاستی یانە
و نیشتیمانی فەرەنسا و ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی
داهاتوودا بەشداری ڕاهێنانی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بۆ کۆتایی وەرز ئامادە
بکات./.