بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای ئەوەی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتنە نازناوی مۆندیالی
2022 لە قەتەر، هێشتا ئەو پرسیارە هەیە کە ئایا ئەو یاریزانە ئامادەیە بەشداری
بکات لە بەرگریکردن لەم نازناوە لە گەورەترین پاڵەوانێتی فیفا کە ئەمریکا و کەنەدا
و مەکسیک میوانداریی دەکەن یان نا.
ئەو هێشتا
گومان لە ئامادەبوونی خۆی دروست دەکات. ئەستێرەی ئینتەر میامی دوای لەبەرکردنی درێسی
هەڵبژاردەکەی لە یارییەکدا کە چاوەڕوان دەکرێت دوایین یاری فەرمی بێت لەسەر خاکی ئەرجەنتین
گوتی: من پێشتر گوتوومە پێموانییە لە مۆندیالێکی دیکه یاری بکەم. بە لەبەرچاوگرتنی
تەمەنم ئەمە دەڵێم، بەڵام لەوێم و دڵخۆشم.
ئێستا ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان دەڵێن هیوادارن
مێسی لە مۆندیالدا یاری بکات. بە بەشداریکردنی 48 تیپ، چۆن سەدان یاریزان هەبن و
تەنیا مێسی ئامادە نەبێت؟ ئەمە گاڵتە دەبێت لەگەڵ تۆپی پێ و دەبێت کەسێک دەست
تێوەربدات. ناتوانێت بەم ئاسانییە بەتەنیا جێمان بهێڵێت./.