بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە " حکومەتە توندڕەوەکەی نتانیاهۆ لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە ".
ناوبراو ڕایگەیاند کە " ئەوان نەک تەنیا منداڵانی غەززە برسی دەکەن، بەڵکوو ئێستا بە بۆردومانی قەتەر هاوبەشی باڵای ئەمنیی ئەمریکا، یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن ".
ڕاشیگەیاند کە " کەی ئەم کردەوانە کۆتاییان دێت؟ کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا کۆتایی بە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بێنێت "./.