بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ هاندەرانی فەنەرباخچە و تۆپی پێی تورکیا، دواجار ڕاهێنەری تیپەکە دیاری کرا و دۆمینیکۆ تێدێسکۆ وەک ڕاهێنەری نوێ هەڵبژێردرا و جێگەی مۆرینیۆ دەگرێتەوە.

یانەی فەنەرباخچە ڕایگەیاند کە دۆمینیکۆ تێدێسکۆ وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەڵبژێردراوە و بۆ یاری بەرامبەر یانەی ترابزۆن دەست بە ئەرکەکانی دەکات. ئەم ڕاهێنەرە ئیتاڵییە تەمەن 39 ساڵە گرێبەستی دوو ساڵەی لەگەڵ یانەی فەنەرباخچە واژۆ کردووە و تا کۆتایی وەرزی داهاتوو لەم یانەیە دەمێنێتەوە./.