بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراقدا وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر، هاتووە کە " ئەم دەستدرێژییە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتی قەتەرە و دەستدرێژییەکی شەرمەزارکەرەوەیە بۆ سەر یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکان و بێڕێزییە بە سەرجەم بەها مرۆییەکان ".

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە " جارێکی دیکە شووناسی تیرۆریستیی ڕژێمی زایپنیستی بۆ هەمووان ئاشکراتر بوو کە تاوانەکانی تەنیا بە فەڵەستینی داگیرکراوەوە سنوردار نییە، بەڵکوو ئامانجەکەی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە بە گشتی ".

چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق وێڕای دەربڕی پشتیوانی خۆی بۆ گەل و حکومەتی قەتەر، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا بکەن./.