بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی دەستدرێژییە دڕندانەکانەوە، تێچوویەکی قورس دەدات.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی یەمەندا هاتووە کە هێرشی سەر خەڵکی مەدەنی و شوێنەکانی نیشتەجێبوون، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتییە.

لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەدا ڕژێمی زایۆنیستی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، سەنتەری فەرماندەیی سەربازی، بارەگای ئاژانسی فەرمی و چەندین ناوچەی دیکەی یەمەنی کردە ئامانج./.