بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، ستایشی ڕۆڵی ئەم وڵاتەی لە میوانداری و بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ئەتۆمیی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دەستدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر، جەختی لە سەر هەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئەو ڕژێمە کردەوە و وتی: کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندەری ئەوەیە کە ئەو ڕژێمە پابەندی هیچ یاسایەک نییە و هەر کات ئیرادە بکات، بە بێ هیچ تێبینییەک، هێرش دەکاتە سەر وڵاتێک. لە وەها دۆخێکدا گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتوو و بەهێزی ئیسلامی بە پێویست دادەنرێت.

لە درێژەی ئەو وتووێژەدا سەرۆک کۆماری میسر پیرۆزبایی ڕێکەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی کرد و ڕایگەیاند کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران نییە./.