بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس، جەختی لە سەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئابوری، بازرگانی و گەشتیاریدا کردەوە.

عێراقچی ڕایگەیاند کە بوونی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان ئێران و تونس لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە پێویست دادەنرێت.

لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و پێویستی کاردانەوەی ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم تاوان و کارەساتە، بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.