بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای دوو دەیە لە درەوشانەوەی لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی جیهاندا، ڕۆناڵدۆ
سەرەڕای تەمەنی 40 ساڵی، بەڵام هیچ ئارەزوویەکی بۆ خانەنشین بوونی نیشان نادات. ئەو هێشتا کەسایەتییەکی
گەورە و کاریگەرە بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال و هەروەها لە تیپی نەسر لە خولی سعوودیە
و ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە.
ڕۆبێرتۆ
مارتینێز ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال سەبارەت بە کاپتنەکەیەوە بە پەیامنێران گوتی:
ئەو هەموو ڕۆژێک وەک یاریزانێکی گەنج دەژی کە
بۆ یەکەم جار یاری دەکات. ئەو شێوازەی کە خۆی بۆ
تەرخان دەکات، ئەو وزە تازەیەی کە هەموو ڕۆژێک هەیەتی. ئەو براوەیە.
تینووی ئەوەیە ببێتە باشترین. مۆندیال؟
ئەو هەموو شتێک دەکات و هیچ ئامانجێکی درێژخایەنی نییە. ئەو دەیەوێت هەموو ڕۆژێک
باشترین بێت. تەرکیزی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیە./.