بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی نەرویج کە بەردەوام بوو لە درەوشانەوەی خۆی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، بە ئەنجامی ناوازەی 11-1 مۆلدۆڤای بردەوە. بەڵام دەبێت بڵێین ئەستێرەی بەهێزی ئەم یارییە ئێرلینگ هالاند بوو.

هێرشبەرە باڵابەرزەکەی مانچستەر سیتی توانی 5 گۆڵ تۆماربکات و هەروەها ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمار بکات. هالاند شەرەفێکی بەدەست هێنا کە تەنیا چەند یاریزانێکی کەم لە مێژووی تۆپی پێ توانیویانە بەدەستی بهێنن. جێی سەرنجە بزانین کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەرگیز نەیتوانیوە 5 گۆڵ لە یارییەکی نیشتمانی تۆمار بکات./.